حەوت کۆچبەر لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە باکوری یۆنان گیانیانلەدەستدا
ڕۆژی 5ی ئابی 2020، پۆلیسی یۆنان ڕایگەیاند، ئۆتۆمبێلێک لەسەر ڕێگایەکی خێرای باکوری ئەو وڵاتە خۆی کێشا بە تەنێکی کۆنکرێتیدا و بەهۆیەوە حەوت کەس گیانیانلەدەستدا، سەرنشینەکان چەند کۆچبەرێک بوون کە بەم تازەییە گەیشتبوونە یۆنان.
پێنج کۆچبەری تر لە پێکدادانەکەدا بریندار بوون کە دۆخی تەندروستی دووانیان ناجێگیرە. سەرجەم سەرنشینەکان پیاو بوون، بەڵام هیچ زانیارییەک لەبارەى ناسنامەى ئەو کەسانە ئاشکرا نەکراوە.
پڕۆژەی کۆچبەر _ 6/8/2020
خاوەنی وێنە: گیاننیس پاپانیکۆس
ناونیشانی وێنە: ئنالیپسی، یۆنان – 13ی تشرینی دووەمی 2018. ئۆتۆمبێک توشی ڕووداوی هاتوچۆ بووە دوای پۆلیس دوای کەوتووە چونکە چەند کۆچبەرێکی پێبووە و ویستوویانە بە نایاسایی لە تورکیاوە داغڵی یۆنان ببن.
ئەم وتارە شەیر بکە