ژمارەى ئەو کۆچبەرانەى لە بەلەمێکدا لە دەریاچەى وان خنکان گەیشتە 60 کەس
تیمەکانی فریاگوزاری تورکیا تەرمی پێنج کۆچبەری تریان دەرهێنایەوە کە ڕۆژی 27ی حوزەیرانی ڕابردوو لە دەریاچەی وان لە ڕۆژهەڵاتی تورکیا بەلەمەکەیان نقومبوو، ژمارەى گشتیی کۆچبەرانی مردوو لەو کارەساتەدا بەرزبووەوە بۆ 60 کەس.
بە قسەى بەرپرسانی تورکیا، بەلەمەکە زیاتر لە 60 کۆچبەری بە ڕەچەڵەک ئێرانی، ئەفغانستانی و پاکستانی هەڵگرتبوو و دەیانویست بچنە تورکیا و لەوێشەوە خۆیان بگەیەنن بە ئەوروپا، دەریاچەى وان هاوسنورە لەگەڵ ئێران.
پۆلیسی پێنج تۆمەتباری لەسەر ڕووداوەکە دەستگیرکردووە.
پڕۆژەى کۆچبەر _ 21/7/2020
خاوەنی وێنە: پۆلیۆرکێتیس
ناونیشانی وێنە: خاڵی چاودێری لەسەر بەنداوەکە کە چواردەوری دراوە بە بەلەمی گەشتیاری، دەریاچەى وان، گەڤەس، تورکیا.
ئەم وتارە شەیر بکە