کوردستان: کۆچبەران و دەستپێشخەریکارانی ناوخۆ کۆدەبنەوە بۆ ئاهەنگ گێڕان و پیشاندانی هونەرەکانیان

ئاوارەکانی ناوخۆ، کۆچبەرانی سوری و دەسپێشخەریکارانی کوردی ناوخۆ لە ڕۆژی ٧ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨ کۆبونەوە بۆ پیشاندانی بەرهەمە هونەریەکانیان لە گەلەریەکی هونەری لە ژێر ناوی “دڵ و هونەر”. جمەی سەردانیکەران ناو هۆڵەکانی گەلەریەکەی داگیرکردبوو، ئەوان دەیانویست پشتگیری لە بەرهەم و کارەکانی بەشداربوان بکەن بە زیادکردنی داهاتیان و پیشاندانی بەرهەمەکانیان بە کەسانی دی.

بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی كۆچکردن لە عێراق، گەلەرییەکە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بوو. وێنەی زەیتی، مۆمی دەستکرد، دیکۆرات، جلوبەرگی کلتوری، بەرهەمەکانی خوری و خشڵەکانی کە لە پێشانگاکەدا پێشاندران سەرنجی هاوڵاتیانی ناوخۆ و کۆمەڵگەی بیانی هەولێری ڕاکێشا.

لە نێوان ئەو براندانەی کە لە پێشانگاکەدا هەبوون، چەندین براندی کوردی دەسپێشخەرانی ناوخۆی تێدا بوو، لەوانەش مستەر ئەربیل و ڕیشن کە جلوبەرگ و بەرهەمی دروستکراوی ناوخۆی دیکەیان پیشاندا. کوردوێر کە براندێکی دیکەی ناوخۆیە هەڵسان بە پیشاندانی بەرهەمەکانیان لە چاویلکەی دروستکراو لە دار.

ستیڤ کە هاوڵاتیەکی ئاوارەی ناوخۆیە جلوبەرگی دەستی کلتوری پیشاندا لە بۆنەکەدا. ستیڤ بۆ مایگرانت پرۆجێکت دوا و وتی “ئێمە پێویستمان بە بۆنەی دیکەی لەم جۆرە هەیە. بۆنەی لەم جۆرە یارمەتی ئێمە دەدەن کە پارەی گرتنی پێشانگا و ڕیکلام نەدەین، ئەمەش یارمەتی بەرهەمەکانمان دەدات کە نرخێکی گونجاویان هەبێت و خەڵکیش زیاتر بیانکڕن بۆ ئەوەی کە ئێمە ئیشەکانمان سەرکەوتوو بن”.

ستیڤ زیاتر دوا و وتی “ئەوەی ئێمە دەیکەین زیاتر لە سەرچاوەیەکی داهاتە، ئەم کارەی ئێمە ئەوە دەگەینێت کە ئێمەش بوونمان هەیە و دەتوانین ئەو بەرپرسیارییەتیە هەڵبگرین کە باو و باپیرانمان لەسەر شانمان دایان ناوە و فێریان کردودن کە لە مانای جوانی و ژیان تێبگەین. ئێمە دەمانەوێت بڵێین کە هەرچەندا بارودۆخمان سەخت بێت لەسەر ئەم خاکە دەمێنینەوە و پێکەوە کار دەکەین بۆ سەرخستنی ئاشتی و هاوژیانی لە ڕێگەی هونەرەکەمانەوە”

ئەم بۆنەیە سەرجی چەندین خوێندکاری گانجی زانکۆکانی ڕاکێشا کە سەرسامی دەسپێشخەریکارانی هاوتەمەنی خۆیان ببون. ئەحمەد کە خوێندکارێکی ناوخۆیە وتی “بە ڕاستی سەرسامی کوالیتی بەرهەمەکانی کوردوێر بووم. وای لێکردم کە بیر لەوە بکەمەوە کە چەندێک سەرچاوەمان هەیە لە کوردستان و بیر لەوە بکەمەوە کە شتێک بکەم وەک ئەوان”

ئەحمەد زیاتر دوا لەسەر سوودەکانی دەستپێکردنی کار و وتی “بە حەز بە بیرۆکەی دەستکردن بە کاری نوێ دەکەم، نەک تەنها لەبەر ئەوەی کە کارێک بکەم و سوودێکی ماددی هەبێت، بەڵکو ئەم جۆرە کارانە وا دەکەن کە هەلی کاری نوێ بۆ گەنجانی ناوخۆ دروستبکەن”.

لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا نزیکەی سێ ملیۆن ئاوارەی ناوخۆ و زیاتر لە دوو سەد و پەنجا هەزار ئاوارەی سوری لە عێراق بوونیان هەبووە بە پێی کۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان.

TMP – 20/01/2019

Photo: سوها ئەلخەفاجی، بەشداربووی پێشانگای دڵ و هونەر.