نەتەوە یەکگرتووەکان داوای هەنگاوی بەپەلە دەکات بەهۆی خراپبوونی دۆخی کامپەکانی پەنابەرانی یۆنان
دوای ئەوەی ئاگرێکی وێرانکەر گەورەترین کامپی پەنابەرانی ئەوروپای لە دورگەی لێسبۆسی یۆنان وێران کرد، کۆمسیۆنی بالای کاروباری پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (UNHCR) بانگەوازێکی بەپەلەی کرد تاوەکو بەرپرسانی یۆنان هەنگاوی یەکلاکەرەوە بنێن بۆ باشترکردنی ڕەوشی پەنابەران لە سەرانسەری دوورگەکانی ئیجە.
لە ڕاگەیەنراوێکدا کە UNHCR دەریکردووە، داوای هەنگاو بەپەلە و دەستبەجێ دەکات “بۆ ڕێگریکردن لە زیاتر خراپبوونی دۆخی ژیانی نزیکەی حەوت هەزار و 800 پەنابەر و پەناخواز کە ئێستا لە شوێنێکی تایبەت نیشتەجێکراون لە ناوچەی قەرە تەپە لە لێسبۆس”.
بارانی بەخوڕی ئەم دواییانە بووە هۆی دروستکردنی لافاو لە دوورگەکانی یۆنان چەند کامپێکی کاتیی پەنابەرانی وێران کرد، دروستکردنی لە لێسبۆس وێران بکات، ئەوەش دۆخەکەی خراپتر کردووە. UNHCR هۆشداری دەدات لەوەی کە ” کەشوهەوای ساردتر و دەستپێکردنی وەرزی زستان دەبێتە هۆی سەختبوونی زیاتری ژیان ئەو کۆچبەر و پەنابەرانە،” و هەروەها داواش لە دەسەڵاتدارانی یۆنان دەکات چارەسەری ئەو کەلێنە گرنگانەی لە خانووبەرە و شوێنەکانی نیشتەجێبوون و بنکە تەندروستییەکان و ئاو و ئاوەڕۆدا هەیە پێش ئەوەى زستان دەستپێ بکات.
پڕۆژەى کۆچبەر _14\10\2020
خاوەنی وێنە: نیکۆڵاس ئیکۆنۆمس
ناونیشانی وێنە: ڕۆژی سێیەمی ئاگرە گەورەکەى کەمپی مۆریا لە دورگەی لێسبۆسی یۆنان کە ١٣ هەزار کۆچبەر و پەنابەری دەربەدەر کرد. ١٠ی ئەیلولی ٢٠٢٠.
ئەم وتارە شەیر بکە