دادگای ئەمریکا لە بەرژەوەندی عێراقی و ئەفغانییەکان بڕیاری دا.. دواکەوتنی ڤیزاکانیان نایاساییە

دادگای فیدڕاڵی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بڕیاری دا بە نایاساییبوونی دواکەوتنی پڕۆسەى پێدانی ڤیزا بەو سەدان عێراقی و ئەفغانییەی کە لە شەڕەکاندا هاوکاری هێزەکانی ئەمریکایان کردووە.

بەپێی ڤیزای تایبەتی کۆچبەران، ئەو عێراقی و ئەفغانییانەى کە خزمەتی سوپای ئەمریکایان کردووە دەتوانن بە شێوەیەکی یاسایی سەردانی بۆ ئەمریکا، زۆر کەس هەن کە لە دۆخێکی مەترسیداردا ساڵانێکى زۆر چاوەڕێیان کردووە تاوەکو داواکارییەکەیان تەواو بێت، زۆربەى ئەو کەسانە وەک وەرگێڕ و وەرگێڕی خێرا لەگەڵ سەربازە ئەمریکییەکان کاریان کردووە.

لە ماوەى دانیشتنی دادگادا، هاوپەیمانە ئەفغانی و عێراقییەکان لەدژی مایک پۆمپیۆ، دادوەر وتی، “ئاڵۆزی پڕۆسەى دادوەری کەیسەکە نابێت ببێتە بیانوی دواخستنی بەوشێوەیە چونکە کۆنگرێس زۆر بە ڕوونی ئاماژەى بەوەداوە کە لە ماوەى نۆ مانگدا پێویستە یەکلایی بکرێتەوە.”

دەشڵێت، “حکومەتی ئەمریکا نەیتوانیوە هیچ بیانوویەکی بڕواپێکراو پێشکەش بکات بەوەى بۆچی یاسای 2013ی پشتگوێخستووە کە بەپێی یاساکە دەبێت لەماوەى نۆ مانگدا ڤیزای تایبەتی کۆچبەران تەواو بێت.”

سکاڵاکە لەلایەن پڕۆژەى نێودەوڵەتی هاوکاریکردنی پەنابەرانەوە پێشکەش کرا کە بنکەی سەرەکی لە نیویۆرکە، ئەو پڕۆژەیە هاوکاری ڕاستەوخۆ پێشکەشی پەنابەران و ئاوارەکان دەکات.

سکاڵاکاران سکاڵاکانیان لە ساڵەکانى 2013، 2014 و 2016 پێشکەشکردووە بەڵام وەڵامنەدرایەوە تاوەکو 12ی حوزەیرانی 2018. پڕۆژەى نێودەوڵەتی هاوکاریکردنی پەنابەران دەڵێت، “لەوانەیە ئەو کەسانە پێویست بکات چوار ساڵ چاوەڕێ بکەن تاوەکو ڤیزای تایبەتى پەنابەرانیان بۆ دەربکرێت.”

دیڤا ئەڵاگیسان، پارێزەر لە پڕۆژەى نێودەوڵەتی هاوکاریکردنی پەنابەران دەڵێت، “لە کۆتاییدا ئەو بڕیارەی دادگا ئەو ژن و پیاو و خێزانەکانیان دڵخۆش دەکات کە ساڵانێکى زۆرە چاوەڕێ دەکەن. ئەوان زۆر ئازایانە خزمەتی ئەرک و ئامانجەکانی ئێمەیان کردووە لە دەرەوە و لە بەرانبەردا ئێمە بەڵێنی ڕێڕەوێکی سەلامەتییمان پێداون، ئەو بڕیارە بەڵێنەکەمان دەپارێزێت.”

TMP 14/10/2019

تریستان ڕوارک – شەتەرستۆک

باغڵان، ئەنغانستان، 20ی ئازاری 2011، وەرگێڕێکی خێرای ئەفغانی قسە لەگەڵ سەربازە ئەفغانییەکان دەکات