Author Archives: Caroline

بەردەوام ڕێگری لە دەربازبوونی کۆچبەران بە نۆکەندی ئینگلیزیدا دەکرێت

ڕۆژی 28ی کانونی دووەمی 2021، بەرپرسانی بەریتانیا 17 کۆچبەری تریان دەستگیرکرد کە گەیشتبوونە کەنارئاوەکانی ئەو وڵاتە دوای دەربازبوونیان لە نۆکەندی ئینگلیزی، هەر هەمان ڕۆژ، هێزەکانی کەناردەریای فەڕەنسا ڕێگریان لە 78 کۆچبەری تر کە لە هەوڵدابوون بە چوار بەلەمی بچوکەوە نۆکەندەکە تێپەڕبکەن. کریس فلیپ، وەزیری کۆچی بەریتانیا ڕایگەیاند، “هەماهەنگییە هەواڵگرییەکانمان لەگەڵ هاوتا فەڕەنسییەکانمان لە ناوەندی نوێی […]

یۆنان؛ لە کاتی ڕاوەدوونانی پۆلیسدا کۆچبەرێک گیانی لەدەستدا

بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەیانەوە لە ناوچەی کوزانی لە باکوری یۆنان، کۆچبەرێک گیانی لەدەستدا و 10ی تریش برینداربوون، ئەوەش دوای ئەوەى پۆلیس بە تۆمەتی بەقاچاخبردنی کۆچبەران شوێنی ئۆتۆمبێلەکە کەوتبوو. بەپێی هەواڵی میدیاکانی یۆنان، ڕووداوەکە ڕۆژی 29ی کانونی دووەمی 2021 ڕوویداوە کاتێک شۆفێرەکە هەوڵی داوە لە بازگەیەکی پۆلیس هەڵبێت و بە خێراییەکی زۆر ڕۆشتووە، لەناکاو کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلەکەى لەدەستداوە. […]

کچێکی کۆچبەری عێراقی کە لە بۆسنە گیریخواردووە: زۆر بیری قوتابخانە دەکەم

زەینەف هەرگیز نەیدەزانی گەشتەکەی بۆ ئەوروپا سێ ساڵی پێ دەچێت و سەرباری چەندین مەترسی، هێشتاش لە باکوری بۆسنە لەگەڵ دایک و باوک و خوشک و براکانی گیریان خواردووە، وەک خۆیان دەڵێن، ئەوان هەر خەریکی “یارین” بۆ ئەوەى خۆیان بگەیەننە وڵاتی کرواتیا کە بەشێکە لە یەکێتی ئەوروپا. زەینەف کە کچێکی 11 ساڵی خەڵکی عێراقە بە ئاژانسی […]

یۆنان دەیەوێت هەزار و 450 کۆچبەر بگەڕێنێتەوە بۆ تورکیا

یۆنانی بەنیازە هەزار و 450 کۆچبەر دیپۆرتی تورکیا بکاتەوە کە داواکاری مافی پەنابەرێتییان ڕەتکراوەتەوە و لەئێستادا لە ناوەندەکانی هێشتنەوەى کۆچبەراندا دەژین لە دورگەی لیسبۆس و دورگەکانی تری سەر دەریای ئیجە. بۆ ئاسانکردنی پرۆسەکەش، یۆنان داوایەکی پێشکەشی نێردەی ئەوروپی و دەزگای پاسەوانی سنور و کەناردەریای یەکێتی ئەوروپا (فرۆنتێکس) کردووە و داواش لە تورکیا دەکات ڕێزی لە […]

کۆچبەران لە بۆسنە لەناو خێمەی سارد و سڕدا دەژین.. کۆچی نێودەوڵەتی هۆشداری دەدات

ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی هۆشداری دەدات لە دۆخی خراپی نزیکەى سێ هەزار کۆچبەری نائاسایی کە لە باکوری بۆسنە و لە سەرما و سۆڵەی زستانی ئەو وڵاتە ژیان بەسەر دەبەن، ئەوەش بەپێی ئاژانسی هەواڵیی ڕۆیتەرز. هەندێک لە کۆچبەرانی لەسەر شەقام و لە دەرەوە دەخەون دوای ئەوەى دوو هەفتە لەمەوپێش کەمپی لیپا لەسەر سنوری کرواتیا بەهۆی ئاگرێکەوە وێران […]

ژمارەى ئەو کۆچبەرانەی گەیشتوونەتە ئەوروپا نزمترین ئاستە لە ساڵی 2013ەوە

ساڵی ڕابردوو 124 هەزار کۆچبەری نائاسایی سنورە دەرەکییەکانی یەکێتی ئەوروپایان بەزاندووە، ژمارەکە 13% کەمی کردووە و نزمترین ئاستە کە لە ساڵی 2013ەوە تۆمار کرابێت، ئەوەش بەپێی ڕاپۆرتی دەزگای پاسەوانی سنوری و کەناردەریاکانی ئەوروپی (فرۆنتێکست) کە 8ی کانونی دووەمی 2021 بڵاویکردەوە. ئەوەش بە زۆری بەهۆی ئەو ڕێکار و ئاستەنگەکانە بووە کە بۆ ڕێگری لە ڤایرۆسی کۆرۆناوە […]

بۆسنە؛ هەزار و 200 کۆچبەری تر بێحاڵ و ماڵ دەبن

هەزار و 200 کۆچبەری تر لە بۆسنە ناچاربوون لە زستانی سەختی ئەو وڵاتەدا لە دەرەوە بخەون دوای ئەوەى کەمپەکەیان لە باکوری ڕۆژئاوا سوتێنرا کە لەوانەیە لەلایەن کۆچبەران خۆیانەوە بوو بێت وەک ناڕەزایەتییەک لە بەرامبەر داخستنی کاتی کەمپەکەدا بەبێ دابینکردنی جێگرەوە، ئەوەش بەپێی ڕاگەیەنراوێکی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەران کە 23ی کانونی یەکەمی بڵاویکردەوە. بەرپرسی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەران […]

هەموو ڕۆژێک پێنج کۆچبەر لە ڕێگای گەیشتن بە ئەوروپا گیانلەدەست دەدەن

سەرباری ڕێکار و کەرەنتینەی سەخت و داخستنی سنورەکان لەنێوان وڵاتان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، ئەمساڵ بەلایەنی کەمەوە هەزار و 773 کۆچبەر لە ڕێگای گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا گیانیان لەدەستداوە، ئەوەش بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان کە 18ی کانونی یەکەمی 2020 بڵاویکردووەتەوە. بەپێی ڕاپۆرتەکە، هەموو ڕۆژێک پێنج حاڵەتی مردن لەناو کۆچبەراندا تۆمار کراوە. […]

نێردەی مافی مرۆڤی ئەوروپا: بۆسنە پێویستە ڕێگری لە قەیرانی مرۆیی بگرێت لەناو کۆچبەراندا

ڕۆژی 11ی کانونی یەکەمی 2020، دەنجا میجاتۆڤیک، نێردەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند، پێویستە بۆسنە هەنگاوی بەپەلە بنێت بۆ باشترکردنی دۆخی خراپی هەزاران کۆچبەر و پەناخواز لە باکوری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە. ئەوەش دووەم هۆشداری ئەوروپییە لەبارەی قەیرانی چاوەڕوانکراوی مرۆیی دوای ئەوەى یەکێتی ئەوروپا داوای لە بۆسنە کرد ژیانی زیاتر لە سێ هەزار و 500 […]