مردنی كۆچبەرێكی عێراقی پشێوی خستە ناو كەمپێكی كۆچبەرانی یۆنان

لەدوای مردنی ژنە پەناخوازێكی 47 ساڵی عێراقی، كۆچبەرانی خۆپیشاندەر ئاگریان لە بەشێكی كەمپی ڤیاڵ لە دورگەی چییۆسی یۆنان بەردا.  ئەو ژنە كۆچبەرە سەرباری بوونی تایەكی زۆر بەڵام لە نەخۆشخانەوە گەڕابووەوە كەمپەكەی، خۆپیشاندانەكە بەهۆی چەند دەنگۆیەكەوە بووە كە گوایە ئەو ژنە كۆچبەرە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانی لەدەستدابێت، بەڵام بەرپرسانی كەمپەكە دەڵێن پشكنینی كۆرۆنای ئەو ژنە نێگەتیڤ دەرچووە.

بە قسەی بۆریۆس چێشیركۆڤ، وتەبێژی دەزگای پەنابەرانی نەتەوە یەكگرتووەكان لە ئەسینا، بەهۆی ئاگرەكەوە زورێك لە دانیشتوانی كەمپەكە بێ ماڵ و پەناكە بوون.

هەر وەك زۆربەی كەمپە قەرەباڵغەكانی تری یۆنان، كەمپی ڤیاڵ پێنج هەزار كۆچبەری تێدایە لەكاتێكدا تەنها شوێنی یەك هەزاری هەیە.

 

پڕۆژەی كۆچبەر  _20/4/2020

وێنەگر: ڤەرڤەردیس ڤاسیلیس

ناونیشانی وێنە: ساڵۆنیك، یۆنان -5ی نیسانی 2019: كۆچبەران لەگەڵ پۆلیسی چالاكە مەدەنییەكان بەشەڕ هاتوون لە دەرەوەی كەمپی دیاڤاتا. كۆچبەران و پەنابەران كۆبوونەتەوە بۆ لە سنوری یۆنانەوە دەربازی ئەوروپا ببن.