تورکیا نزیکەى 300 کۆچبەری نائاسایی دەستگیرکرد
نزیکەى 300 کۆچبەری نائاسایی لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و رۆژئاوای تورکیا دەستبەسەرکران، ئەوەش بەپێی سەرچاوە هەواڵییەکانی ئەو وڵاتە.
نیوەى ئەو کۆچبەرانە بەم دواییە بە مینی پاس و پاسی گەورەوە لە سنوری ئێرانەوە داغڵی تورکیا بوون، نیوەکەى تريشى لە هەوڵدابوون لە سنوری ڕۆژئاواوە بە بەلەمی تەختینەوە بچنە یۆنان.
بەلایەنی کەمەوە چوار لەو کەسانە بە تۆمەتی قاچاخیکردن بە مرۆڤەوە دەستگیرکراون. تورکیا ڕێڕەوی سەرەکی کۆچبەرانی نائاساییە کاتێک هەوڵی چوونە ئەوروپا دەدەن.
پڕۆژەی کۆچبەر _ 14\10\2020
خاوەنی وێنە: ئۆرلۆک
جانکایا، تورکیا. تابلۆی هاتوچۆ بەرەو لێسبۆس، ١٢ کیلۆمەتر لە چانکایا دورە. کۆچبەرانی نائاسایی ئەم ڕێگایە بەکاردەهێنن بۆ چوون بەرەو یۆنان.
ئەم وتارە شەیر بکە