یۆنان کەرەنتینەکردنی کۆچبەرانی تاوەکو 5ی تەموز درێژکردەوە

سەرباری سوککردن و لابردنی چەند ڕێکارێکی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەرپرسانی کۆچی یۆنان کەرەنتینەکردنی زیاتر لە 120 هەزار کۆچبەر و پەناخوازیان لە کەمپ و ناوەندەکانی پێشوازی تاوەکو 5ی تەموز درێژکردەوە.

هاوکات ئێڤا کۆسێ لە ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ لە یۆنان دەڵێت، هەرچەندە ڕێکارەکانی خۆپارێزی گرنگن بەڵام پێویستە لەسەر بنەما و بناغەی زانستی بن، نەک بە هەڕەمەکی و جیاوازیکردن. پێویستە ماف و شکۆی مرۆڤ بپارێزرێت، بەڵام لە کەرەنتینەکردنی کۆچبەراندا ئەو بنەمایانە نابینرێن.”

 

پڕۆژەى کۆچبەر _ 25/6/2020

وێنەگر: سانجا ڤرئیک

ناونیشانی وێنە: دۆمیس\یۆنان\15ی نیسانی 2016: کۆچبەران و پەنابەران چاوەڕێی وەرگرتنی خواردن دەکەن لە یەکێک لە کەمپەکاندا لە باکوری یۆنان لەسەر سنوری مەکدۆنیا.