کەمترین داواکاری مافی پەنابەرێتی لە ئەوروپا پێشکەشکراوە کە نزمترینە لە 2008ەوە

لە چەند مانگی ڕابردوودا ژمارەى تۆمارکراوی داواکاری مافی پەنابەرێتی لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە، لە مانگی نیساندا تەنها هەشت هەزار و 730 داواکاری وەرگیراوەن، ئەوەش بەپێی ڕاپۆرتێکی ئۆفیسی پشتگیری پەنابەریی ئەوروپی.

دابەزینی بەرچاوی کەیسەکان بەهۆی ڕێکارەکانی ڕێگری لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆناوە بووە، ڕاپۆرتەکەى ئۆفیسی پشتگیری پەنابەریی ئەوروپی دەڵێت، وڵاتان بابەتی بڵاوبوونەوەی پەتاکەیان بەکارهێناوە بۆ کەمکردنەوەى ژمارەى کەیسەکان کە پێشتر بەرەو بەرزبوونەوە چووە.

پڕۆژەی کۆچبەر _ 15/6/2020

وێنەگر: ئێدوارد کراوفۆرد

ناونیشانی وێنە: کۆمەڵێک کۆچبەر و پەنابەر بە نیازن کەمپی دارستانەکانی کاڵێ بەجێبهێڵن، کاڵێ، فەڕەنسا. نۆڤەمبەری 2016