کۆرۆنا هێرشی کردە سەر کەمپێکی کۆچبەران لە یۆنان و 150 حاڵەت تۆمار کران
بەپێی ڕاگەیەنراوی بەرپرسانی یۆنان لە ڕۆژی 21ی نیسان، لە باڵەخانەیەکی گەورە لە باشوری ڕۆژئاوای ئەسینا کە کرابووە کەمپێکی گەورە بۆیان، نزیکەى 150 کۆچبەر توشی کۆرۆنا بوون بەڵام هیچ کامیان نیشانەى نەخۆشییەکەیان نییە.
نیکۆس هاردالیاس، وەزیری دەزگای پاراستنی کۆمەڵایەتی یۆنان ڕایگەیاند، “لە ئێستادا هەمووشتێک لەژێر کۆنتڕۆڵدایە،” بەڵام پێویستە چەند ڕێکارێکی تری خۆپارێزی بگرنەبەر.
ئەوەش دەبێتە سێیەم کەمپی کۆچبەران لە یۆنان کە ڤایرۆسەکەى تێدا بڵاوبێتەوە، هەفتەى ڕابردوو پیاوێکی 53 ساڵی ئەفغانی لە کەمپی مالاکاسا لە نزیک ئەسینا پشکنینەکەى پۆزەتیڤ دەرچوو، دواتر 20 حاڵەتی تر لەناو کۆچبەرانی کەمپی ڕیتسۆنا تۆمارکران.
پڕۆژەى کۆچبەر _ 26/4/2020
وێنەگر: نیکۆڵیا ئاپۆستۆڵو
ناونیشانی وێنە: ئەسینا، یۆنان، تشرینی دووەمی 2018، منداڵێکی کۆچبەر لە باوەشی دایکیدایە لە ئامورتێل کە ناوەندی کۆچبەرانە و تێیدا هاوکاری دەکرێن.
ئەم وتارە شەیر بکە