کچێکی دانیشتووی کەمپێکی دورگەکانی یۆنان: تەنانەت ئاژەڵەکانیش لەو دۆخەدا ناژین کە ئێستا تێیدا دەژین
فلۆرانس کە کچە کۆچبەرێکی 17 ساڵی ئەفغانییە، خەونی بە ژیانێکی کامەرانەوە دەبینی لە ئەوروپا، بەڵام ئەو هیوا و ئاواتەکەى بۆ ژیانێکی بەختەوەر سێ ساڵ پێش ئێستا لەناوچوو کاتێک کابوڵی بەرەو ئەوروپا بەجێهێشت. ئەو لەئێستادا لە کەمپی لیسبۆس لە یۆنان لە دۆخێکی خراپدا دەژی و چاوەڕێی بەرەوپێشچوونی داواکاری مافی پەنابەرێتییەتی.
کاتێک دوو هەفتە لەمەوبەر کەمپی مۆریا سوتا، فلۆرانس ناچار بوو هەڵبێت، ئەو بە ڕۆژنامەى تەلەگرافی بەریتانی وتووە، “لە هەموو لایەکەوە ئاگر دەهات و دەسوتا، وەک دۆزەخ وابوو.” ئەو باسی لە ژیانی سەختی خۆی کردووە و دەڵێت، “تەنانەت ئاژەڵەکانیش لە ئەوروپا لەو دۆخەدا ناژین کە ئێستا ئێمەی تێیدا دەژین.”
وەک زۆربەى منداڵانی تری کەمپەکە، فلۆرانس نەیتوانیوە لە قوتابخانە بخوێنێت، “من هەمیشە لە پلەی یەکەمدا بووم لە پۆلەکەم لە ئەفغانستان، بەڵام ئێستا ناتوانم بخوێنم، ئیتر من تەمەن بەرەو سەرەوە دەچێت و قوتابخانەش وەرمناگرێت.”
پڕۆژەى کۆچبەر_ 28-9-2020خاوەنی وێنە: ئەنجۆ کان
ناونیشانی وێنە: لیسبۆس، یۆنان – 14ی تشرینی یەکەمی 2015، کەمی کۆچبەرانی میتیلینی
ئەم وتارە شەیر بکە