لەدوای شکستهێنانی هەوڵی کۆچکردن، کۆچبەرێکى گەڕاوە هێشتا قەرزداری قاچاخچییەکەیەتی

ئەحمەد گۆران کە کۆچبەرێکى کوردە بڕیارێکى سەختی دا بۆ جێهێشتنی ژن و دوو منداڵەکەى تاوەکو بگاتە ژیانێکى خۆشتر لە ئەڵمانیا. دوای چەند هەوڵێکى کۆچی نائاسایی بڕیاری دا بگەڕێتەوە بۆ نیشتیمان. ئەحمەد لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ پڕۆژەى کۆچبەر باسی خەرجی و هەوڵە شکستخواردووەکانى دەکات بۆ ئەوروپا.

ئەحمەد باسی ئەزمونە زۆر ناخۆشەکەى دەکات و دەڵێت، “هەرگیز هەست بە خۆشی بوونی خێزانەکەت ناکەیت هەتاوەکو لەدەستیان دەدەیت، دەمەوێت ئەوە بە هەموو کەسێک بڵێم. من لێرە لە وڵاتی خۆم هەموو شتێکم هەبوو، هەرچەندە کامل نەبوو بەڵام ژیانم خۆش بوو، من قەدری ئەوانەم نەزانی هەتاوەکو لەدەستمدان.”

هاوشێوەى چەندین کۆچبەری دیکە، ئەحمەد ڕێگای مەترسیدار و ترسناکی بەرەو ئەڵمانیا گرتەبەر، ئەو لە تورکیا و یۆنان و مەقدۆنیا و سیبریا و هەنگاریا و بۆسنە و کرواتیا پارەى بە قاچاخچییەکان داوە.

ئەحمەد دەڵێت، لەدوای هەر شکستێک قاچاخچییەکان بەردەوام داوای پارەى زیاتریان لێ دەکردم.

“هەرکاتێک کە دەگیراین، قاچاخچییەکە بەڵێنی دەدا کە ڕێگای دواتر سەلامەت دەبێت. بەردەوام لەم وڵاتەوە بۆ ئەو وڵات رامان دەکرد و دەگیراین و زۆرجار لێیان دەداین و هەڕەشەیان لێدەکرین.”

قاچاخچییەکان هەر لە سەرەتای گەشتەکەیدا، سەرجەم بەڵگەنامە فەرمییەکانی ئەحمەدیان بردبوو.

ئەحمەد دەڵێت، “ئێمە هیچ بەڵگەنامەیەکى فەرمیمان پێ نەبوو، زیاتر لە ٣٢ کاتژمێر بەپێ ڕۆشتین. ئەوان بە قاچاخچی دیکەیان دەفرۆشتینەوە و چەند ڕۆژێک لە دارستان ماینەوە. هەندێ ڕۆژ تەنها یەکجار نانمان دەخوارد و هەندێ ڕۆژیش هیچ شتێکمان نەبوو بیخۆین و بیخۆینەوە.”

وەک ئەحمەد دەڵێت، قاچاخچییەکان داوای حەوت هەزار دۆلاریان کردووە بۆ ئەوەى بیگەیەننە ئەوروپا. پێیان وتبوو کە نیوەی پارەکەى لە سەرەتادا دەدات و نیوەکەى تر کاتێک دەیدات کە دەگاتە ئەڵمانیا. ئەحمەد هێشتا قەرزداری قاچاخچییەکان بووە بەڵام بڕیاری داوە بگەڕێتەوە بۆ نیشتمان.

دوای چەندین هەوڵی کۆچکردن، دواجار ئەحمەد بڕیاری دا بگەڕێتەوە بۆ نیشتمان. دوای شەش مانگ لە هەوڵی کۆچکردن، ئەحمەد لەڕێگەى بەرنامەى گەڕانەوەى خۆبەخشانەی ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی لە سیبریاوە گەڕاوەتە بۆ هەولێر. لە ساڵی ٢٠١٥ەوە، زیاتر لە نۆ هەزار عێراقی لە ئەڵمانیاوە بە خۆبەخشانە و لەڕێگەی ڕێکخراوەکە گەڕاوەتەوە بۆ عێراق.

بە هاوکاری ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی، لەئێستادا ئەحمەد لەگەڵ براکەیدا شۆفێری پاسێکى قوتابخانەیە لە هەولێر.

پڕۆژەى کۆچبەر پرسیاری لە ئەحمەد کرد کە ئایا جارێکى تر هەوڵ دەدات بەرەو ئەوروپا کۆچ بکاتەوە، وتی “من هەرگیز کارێکى وا ناکەمەوە و تەنانەت چەند کەسێکم لە خێزانەکەم پەشیمان کردووەتەوە کە ئەو هەڵەیە دووبارە نەکەنەوە.”

ئەحمەد هێشتا بەدوای ڕێگایەکی جێگرەوەى سەلامەت و یاساییدا دەگەڕێت بۆ ئەوەى خۆی بگەیەنێتە ئەوروپا. ئەو دەڵێت، “بە دڵنییاییەوە دەمەویت بچم بۆ ئەوروپا و داوای ڤیزام کردووە بۆ خۆم و خێزانەکەم، پێموایە چاوەڕێکردن بۆ وەرگرتنى ڤیزا زۆر سەلامەتترە لە متمانەکردن بە قاچاخچییەکان.

TMP – 09/03/2019

Photo credit دەکرێت کۆچبەرانى نائاسایی دەستگیربکرێن لەلایەن بەرپرسانى وڵاتانى ئەوروپا ئەگەر بەڵگەنامەى فەرمییان پێ نەبێت

ئیمەیڵمان بۆ بنێرە ئەگەر پرسیارت هەیە دەربارەی کۆچکردن

پرسیارەکانت بە ئیمەیڵێک ڕەوانەی ئێمە بکە وە یەکێک لە کارمەندەکانی ستافەکەمان وەڵامی
پرسیارەکانت دەداتەوە. سەرجەم ئیمەیڵەکان بە شێوەیەکی تەواو نهێنی مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.

ئەگەر لە فەڕەنسایت

جیهان لە جوڵە و بزاوتدایە

جیهان لە جوڵە و بزاوتدایە – لەئێستادا ملیۆنان کەس کۆچ دەکەن، و زۆرێک لەوان ڕووبەڕووى ئەو حەقیقەتە سەختانە دەبنەوە کە ئاماژەن بۆئەوەى کە کۆچکردن لە سەدەى ٢١دا چ مانایەکى هەیە.

ئێمە بە چەند زمانێکى جیاواز زانیارى دروست و دواهەمین هەواڵەکانتان پێدەدەین لەبارەى کۆچکردن، بەشێوەیەک کە زۆر بەئاسانى کۆچبەران لە زانیارییەکان تێبگەن و بەئاسانیش زانیارییەکان وەربگرن.

زانیارى زیاتر