بەریتانیا تۆمەتبار دەکرێت بۆ ناردنەوەى کۆچبەران بۆ فەڕەنسا یورۆپوڵ: کۆچبەرانی نائاسایی لەژێر مەترسی چەوسانەوەدان بەهۆی سوککردنی ڕێکارەکانی کۆرۆنا ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ داوا لە یۆنان دەکات مندڵانی کۆچبەر لە “زیندانە پیس و قەرەباڵغەکاندا” ئازاد بکات لە دوو مانگی ڕابردوودا یۆنان داواکاری نیوەى پەناخوازانی ڕەتکردووەتەوە دوو حاڵەتی تری کۆرۆنا لە کەمپی لیسبۆسی کۆچبەران لە یۆنان تۆمارکران

ئەڵمانیا داوای سیاسەتێکی پەنابەری هاوبەش بۆ یەکێتى ئەوروپا دەکات

لەگەڵ زۆربوونی ژمارەى کۆچبەرانی نائاسایی گەیشتوو بۆ یۆنان، هۆرست سیهۆفەر، وەزیری ناوخۆیی ئەڵمانیا داوا لە وڵاتانی ئەندام لە یەکێتى ئەوروپا دەکات پێکەوە کاربکەن بۆ دروستکردنی سیاسەتێکی پەنابەری هاوبەش، هاوکات هۆشداریشی دا لە دووبارەبوونەوەى بارودۆخی ساڵی 2015ی کۆچبەران لەکاتێکدا یەکێتى ئەوروپا خۆی ئامادە نەکردبوو.

ڕۆژی 8ی تشرینی یەکەمی 2019، وەزیرانی ناوخۆیی یەکێتى ئەوروپا لە لۆکسمبۆرگ کۆبوونەوە بۆ تاوتوێکردنی سەرهەڵدانەوەى دیاردەی کۆچی نائاسایی بۆ یەکێتی ئەوروپا بە تایبەتی بۆ یۆنان. تائێستا لە ئەمساڵدا نزیکەى 46 هەزار کۆچبەر لەڕێگەى ئاوەوە گەیشتوونەتە یۆنان، چاوەڕوان دەکرێت ژمارەکە زیاتر بێت بە تایبەت بەهۆی دەستپێکردنی لەشکرکێشی سوپای تورکیا لەدژی کوردەکان لە باکوری سوریا.

هۆرست سیهۆفەر، وەزیری ناوخۆیی ئەڵمانیا وتی، “ئەگەر واز لەو وڵاتانە بهێنین کە دەکەونە سەر سنوری یەکێتى ئەوروپا، چیتر سیاسەتێکی پەنابەری هاوبەشمان نابێت، ئەگەریش سیاسەتێکی پەنابەری هاوبەشمان نەبێت ئەوە جارێکی تر مەترسی دروستبوونی شەپۆلی کۆچی نائاسایی و ناڕێکخراو بۆ یەکێتى ئەوروپا دووبارەبێتەوە، پێشتر ئەمەمان بینیوە و نامەوێت دووبارە ببێتەوە.”

دواین ئاماری گەیشتنی کۆچبەران بۆ یۆنان بەرزترین ئاستە کە لەدوای ڕێککەوتنى 2016ی تورکیا و یەکێتى ئەوروپا تۆمارکرابێت. بەپێی ڕێککەوتنەکە، یەکێتى ئەوروپا شەش ملیار یۆرۆ وەک هاوکاری دەداتە تورکیا لە بەرانبەر ڕێکخستن و ڕێگریکردن لە کۆچی نائاسایی هەرچەندە تورکیا گلەیی لە کەمی پارەکە دەکات و دەڵێت لەئێستادا نزیکەى 3.5 ملیۆن ئاوارەى سوری لەخۆگرتووە.

چەند وڵاتێکی تری ئەوروپا باری قورسی کۆچبەرایان هەڵگرتووە کە لە ڕێگەى دەریاوە دەگەن، ئیسپانیا ئەمساڵ دووەم زۆرترین ژمارەى کۆچبەرانی وەرگرتووە کە گەیشتووەتە 30 هەزار کۆچبەر و بەدوایدا ئیتاڵیا دێت کە نزیکەى هەشت هەزار، دواتر ماڵتا دێت کە هەزار و 600 و قوبروسیش نزیکەى 800 کۆچبەریان وەرگرتووە، ئەگەر تەماشای ژمارەى دانیشتوانیش بکەین، قوبروس لەژێر فشارێکی زۆردایە.

لە ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشی قوبروس و یۆنان و بولگاریا کە ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە هاتووە، “پێویستە یەکێتى ئەوروپا ڕەچاوی تەرخانکردنی بودجەى زیاتر بکات بۆ ئەو وڵاتانەى کە لەسەر سنوری ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستن و بە شەپۆلی فراوانی کۆچبەران کاریگەر بوون.”

ئەڵمانیان وتوویەتی کە دەتوانێت چارەکێکی ئەو کۆچبەرانە وەربگرێت کە لە دەریاوە دەگەنە ئیتاڵیا، بەڵام هەنگاریا و پۆڵەندا ڕەتیان کردووەتەوە و ئەوەش ناکۆکی لەنێوان یەکێتییەکەدا دروستکردووە.

TMP 25/10/2019

ڤەرڤەریدیز / شەتەرستۆک

ساڵۆنیک، یۆنان، 5ی نیسانی 2019، سەدان کۆچبەر و پەنابەر دوای دەنگۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کۆبوونەتەوە بۆئەوەى خۆیان بگەیەننە سنوری باکوری یۆنان و دواتر بچنە ئەوروپا.