لەدوای گەشتنیان بە بەندەری کاڵاس، کۆچبەران دەستگیردەکرێن
بەرپرسیانی فەڕەنسا رایانگەیاند، ڕۆژی ٣ی ئازاری ٢٠١٩، بەلایەنی کەمەوە ٦٣ کۆچبەر لە وێستگەى کەشتیگەلی کاڵاس لە ئۆپراسینێکدا دەستگیرکران. دەستگیرکراوەکان کۆچبەری ئەفغانی و پاکستانی و ئەریتری و سۆماڵییان تێدایە.
درەنگانێکى ئێوارەى ٢ی مانگی ئازار، نزیکەى ١٠٠ کۆچبەر سنوریان تێپەڕاندووە و چوونەتە بەندەرەکە بۆ پەیداکردنی بەلەم و ڕۆشتن بۆ بەریتانیا.
جین فیلیپ ڤێنین، بەرپرسێکى ناوچەکە بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، نزیکەى ٥٠ کۆچبەر کە هەوڵیانداوە سنوری ئاوی کاڵاس تێبەپەڕێنن گەیشتوونەتە ناوچەى دۆڤەر. کەشتییەک گەیشتەوەتە ئەو ناوچەیە کە ٢٢١ کەسی تێدا بووە کە ٧٥ کەسیان دەستەى کەشتیوانی بوون.
پۆلیس باس لەوە دەکات کە دەیان کۆچبەر خۆیان بە بەشی سەرەوەى پشتی کەشتییەکەوە هەڵواسیوە و زۆر قەرەباڵغ بووە.
ڤێنین دەشڵێت، “دوو لە کۆچبەرەکان کەوتوونەتە ناو ئاوەکەوە و خێرا لەلایەن تیمی ڕزگارکەرەوە ڕزگارکراون و کە دواتر توشی لەرز و تا بوون.
جیان مارس پویسێسێو، بەرپرسی بەندەرەکە بە ڕۆژنامەنوسانى وتووە، “ئەو کۆچبەرانەى کە بە ڕێگا وشکانییەکەدا تێپەڕییون لەلایەن فەرمانبەرانەوە بووە و من دڵنیام ئەو شوێنە هۆکار بووە و ئۆپراسیۆنى شەوی ڕابردووش لەلایەن قاچاخچییەکانەوە ئەنجام دراوە.”
دەنگۆکان دەڵێن کۆچی کۆچبەران بۆ گەیشتن بە بەریتانیا زیادیان کردووە لە پێش برێکزیت. بەرپرسان دەڵێن نیگەرانن لەو کارەى کۆچبەران و قاچاخچییەکان و زۆرجار تاکتیکی نوێ بەکاردەهێنن.
تا ئێستا هیچ گۆڕانکارییەکی پشتڕاستکراوە نییە لەبارەى سیاسەتی کۆچ و داواکاری مافی پەنابەرێتی کە حکومەتى بەریتانیا ئەنجامی بدات لەدوای برێکزیت. بۆیە هەموو ئەوانەى کە گەیشتوونەتە بەریتانیا لەوانە لەژێر ڕێککەوتنی دوبلن بگەڕێنرێنەوە بۆ فەڕەنسا کە یاسایەکی یەکێتی ئەوروپایە کە بەرپرسیارێتی کۆچبەر دەخاتە ئەستۆی ئەو وڵاتەى کە یەکەمجار کۆچی بۆ کردووە. لە مانگی کانونی دووەمی ٢٠١٩، بەریتانیا دەستیکرد بە گەڕاندنەوەى کۆچبەرانى نائاسایی بۆ فەڕەنسا.
ناتاچا بۆوچارت، قایمقامی کاڵاس رایگەیاند، “حاڵەتێکى نائاساییە کە ١٠٠ کۆچبەر بگەنە شوێنێکی ئارامی وەک ئەم بەندەرە.”
بەلایەنی کەمەوە، دوو کەشتی لە دەریادا چاوەڕێ دەکەن بۆ ئەوەى ترافیک ڕێگەیاند پێ بدات.
ئەم ڕووداوە دوای ئەوە هات کە دادگای فەڕەنسا سێ قاچاخچی کۆچبەرانیان دادگایی کردووە بە زیندانیکردن. بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی ئەی ئێف پی، کەسێکى عێراقی ٣٢ ساڵ کە وەک سەرۆکى گروپەکە ناسراوە بە ١٨ مانگ زیندانی سزادراوە و دوو برادەرەکەى تری یەکێکیان کەسێکى ئێرانی ٣٠ ساڵ و ئەوی تریان عێراقییەکى ٣٩ ساڵ بە یەک ساڵە زیندانی سزادراون و هەرسێکیشیان لە خاکی فەڕەنسا قەدەغەکراون.
TMP – 09/03/2019
Photo: Ian Stewart/Shutterstock.
A DFDS Seaways Ferry at the Port of Calais.
ئەم وتارە شەیر بکە