جێگرەوە سەلامەت و یاساییەکان بۆ کوردانی عێراق
ساڵانە هەزاران کەس بەبێ بوونی ڤیزا و مۆڵەتی فەرمی هەوڵ دەدەنکۆچ بکەن بۆ وڵاتانی جیاواز، زۆرێک لەو کەسانە بە تەواوەتى ئاگادار نین لە خەرجییە دارایی و جەستەیی و دەرونییەکانی هەڵبژاردنی ڕێگای کۆچی نائاسایی. ئەگەر هەندێک لەو کۆچبەرانە تەنها کات و پارە بەفیڕۆ بدەن، ئەوە زۆرێک ڕوبەڕووی سوکایەتی و بەکارهێنان و چەوسانەوەش دەبنەوە، تەنانەت هەندێکیان گیانلەدەست دەدەن لە گەشتەکەدا.
ئایا تۆ یان هەر کەسێکی تر کە دەیناسیت دەتانەوێت بچن بۆ وڵاتێکی تر بۆ ژیانکردن یان کارکردن بەبێ بوونی ڤیزایەکی دروست؟ ئەگەر وایە، ئەم ڕێبەرییە بخوێنەوە بۆ بینینی زانیاری زیاتر لەبارەى جێگرەوە سەلامەتەکان کە جۆرەکانی کۆچکردنی یاسایی و هەلی کاری تێدایە لە وڵاتەکەى خۆتدا.
تەلەفۆن بۆ شارەزایانی کۆچکردنی ئێمە بکە تاوەکو زیاتر لەبارەى کۆچکردنەوە بزانیت
لە یەکشەممەوە بۆ پێنجشەممە (10ی بەیانی تاوەکو 6ی ئێوارە)
لە هەولێر و دهۆک: 07722037866 یان 07508369216
لە سلێمانی و هەڵەبجە: 07722037867 یان 07503613456
دەتوانیت لەڕێگەى واتسئەپ و ڤایبەر و کورتەنامەوە پەیوەندی بکەیت
سەرجەم پەیوەندییەکان بە نهێنی دەمێننەوە
زۆر کۆچبەری عێراقی دوای ئەوەى گەیشتوونەتە ئەوروپا بڕیاریان داوە بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەیان سەرباری ئەو پارەیەی کە خەرجیان کردووە، کۆچبەرانی گەڕاوەى هەرێمی کوردستان بە سیفاریان وتووە کە ئەوان بێئومێد بوون لە دۆزینەوەى کارێکی یاسایی لە ئەوروپا و نەیانتوانیوە هاوکاری دارایی خۆیان و خێزانەکانیان بکەن لە کوردستان.
زۆربەى وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا بەشدارییان لە سیستمێکدا کردووە کە پێی دەڵێن سیستمی ڤیزای کارتی شینی کارکردن کە ئامانجەکەى ڕاکێشانی کەسانی شارەزا و پیشەوەرە لە وڵاتانی ترەوە.
تۆڕی کارتیEU Blue Card Network شینی یەکێتی ئەوروپا کرێکارانی زۆر شارەزا لە دەرەوەى یەکێتی ئەوروپا کۆدەکاتەوە بۆ خاوەنکارە ئەوروپییەکان، بۆیە ئەگەر هەلێکی کارت پێدراوە، تۆ دەتوانیت داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ وەرگرتنی کارتی شینی یەکێتی ئەوروپا، شایستەبوون پەیوەستە بە ئەزمونی کار و ئاستی خوێندنەوە.
هەڵگرانی کارتی شینی یەکێتی ئەوروپا دەتوانن بە شێوەیەکی یاسایی و سەلامەت بچنە ئەوروپا و تێیدا بمێننەوە، لە زۆر حاڵەتدا، ئەوان دەتوانن خێزانەکانیشیان ببەن و داوای مافی نیشتەجێبوونی هەمیشەیی بکەن لە دوای ماوەی دیاریکراو.
ئەگەر تۆ لە زانکۆیەکی ئەوروپا قبوڵ بکرێیت و بتوانی کرێی خوێندن بدەیت، ئەوە دەکرێت ڤیزای خوێندکار وەربگریت و دەتوانیت بخوێنیت و گەشتبکەیت و بە شێوەى نیوەکات کار بکەیت.
ڤیزای شنگنی خوێندکار ڕێگە بە خوێندکارانی دەرەوەى یەکێتی ئەوروپا دەدات لە وڵاتانی ناوچەى شنگن بۆ ماوەى سێ مانگ بمێننەوە، بۆ ژیانکردن و خوێندن لە ئەوروپا بۆ ماوەیەکی درێژتر، دوای ئەوە دەتوانیت داوای ڤیزای خوێندنی ماوەدرێژ بکەیت لە باڵیۆزخانەى مەبەست لە وڵاتەکەى خۆت.
هەرچەندە کرێی خوێندن لە زانکۆ ئەوروپییەکان گرانە، بەڵام خەرجی کۆچی نائاسایی زۆر گرانترە، هەندێک لە زانکۆ ئەوروپییەکان کورسی تایبەت بە خوێندکارانی شارەزا و زیرەک دادەنێن.
بە ڕەچاوکردنی یاسای هەندێک لە وڵاتان، ژیانکردن و خوێندن لە ئەوروپا لەوانەیە چانسی مانەوەى هەمیشەییت زیاتر بکات.
ئەگەر لەڕووی ئەکادیمییەوە بەهێزیت بەڵام ناتوانی کرێی خوێندن بدەیت، لەوانەیە پێویست بکات بەشداری پلانی سکولارشیپی خوێندن بکەیت.
بەهۆی سکولارشیپەوە، دەتوانیت داواکاری بەدەستهێنانی ڤیزای خوێندن پێشکەش بکەیت کە ڕێگەت پێ دەدات لەو وڵاتەى ئەوروپا بژیت کە زانکۆکەى تێیدایە، دوای ماوەیەکی دیاریکراو، دەکرێت داوای وەرگرتنی چەند جۆرێکی تر لە ڤیزا یان مۆڵەتی نیشتەجێبوونی هەمیشەیی بکەیت.
دەتوانیت لێرە زانیاری زیاتر بزانیت لەبارەى دەرفەتی سکولارشیپی نێودەوڵەتی.
ئەگەر کۆچبەر مافی پەنابەری یان مۆڵەتی نیشتەجێبوونی هەمیشەیی هەبوو لە یەکێک لە وڵاتانی ئەوروپا، ئەوە دەتوانێت هاوسەر، دایک و باوک و منداڵەکەى بانگهێشت بکات. لێرە زانیاری زیاتر وەربگرە لەبارەى یەکگرتنەوەى خێزانی.
پەنابەری مافێکی بنچینەیی مرۆڤە، ئەو خەڵکەى لە چەوسانەوە یان مەترسییەکی جدی لە وڵاتەکەی خۆی هەڵدێت پێی دەوترێت پاراستنی نێودەوڵەتی. بە شێوەیەکی گشتی، وڵاتانی ئەندام لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخری UNHCR هەمان یاسا پەیڕەو دەکەن کە لە پوختەى پەیماننامەى پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکانی ساڵی 1951دا هاتووە بۆ بڕیاردان لەبارەى کێ مافی پەنابەری دەیگرێتەوە، ئەوەش مانای ئەوەیە کە پەنابەری لە زۆربەى ناوچەکانی جیهان بە چەند بنەما و ڕێسایەک ڕێکخراوە. وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا سیستمی پەنابەری ئەوروپی هاوبەشیان داناوە، چەند وڵاتێکی تر ڕێسا و یاسای تایبەتی خۆیان هەیە لەبارەى پەنابەرییەوە. زانیاری زیاتر بزانە لەبارەى ئەوەى ئایا بوون بە پەنابەر مانای چییە.
جێگۆڕکێ گواستنەوەى پەنابەرە لە وڵاتێکەوە کە تێیدا داوای پاراستنی کردووە بۆ وڵاتێک کە ئامادەیە مافی پەنابەری پێ بدات، دەتوانیت لێرە زانیاری زیاتر وەربگریت لەبارەى بەرنامەى جێگۆڕکێ.
ئەگەر تۆ عێراق بەجێبهێڵیت بۆئەوەى داوای مافی پەنابەری بکەیت لە وڵاتێکی تر، تەنانەت ئەگەر ئەو وڵاتەش مافی پەنابەریت پێشکەش نەکات، ئەوە دەرفەتی ئەوەت هەیە داواکاری جێگۆڕکێ پێشکەش بکەیت بۆ وڵاتی سێیەم و تێیدا بژیت و کاری خۆت بکەیت بە سەلامەتی. عێراقییەکان پشکێکی باشیان بەرکەوتووە لە سیستمی جێگۆڕکێ، ڕێکخراوی UNHCR دەڵێت، لە ساڵی 2018دا، هەزار و 238 عێراقی جێگۆڕکێیان پێکراوە، ژمارەکە لە ساڵانی 2015 و 2016 زیاتر بووە و گەیشتووەتە حەوت هەزار کەس. زیاتر لەوەش، وڵاتانی ئەوروپی کۆچبەرانی عێراقی وەک کۆچبەرێک دەبینن کە لە هەژاری و حکومەتێکی خراپ هەڵدێت نەک شەڕ و چەوسانەوە.
لە ساڵی 2013ەوە چەند پلاتفۆڕمێکی دۆزینەوەى هەلی کار هەن لە هەرێمی کوردستانی عێراق، ئامانجی ئەو پلاتفۆڕمانە گەیاندنی خاوەنکارەکانە بۆ ئەو کەس و دەرچووانەى زانکۆ کە بەدوای کاردا دەگەڕێن.
حوزەیرانی 2018، زانکۆی کوردستان بە سەرکەوتووی پێشانگایەکی بۆ هەلی کار لە هەولێر ڕاگەیاند کە 20 کۆمپانیای لە کەرتی پەیوەندییەکان، مرۆییەکان، خواردن و نەوت و گاز تێدا بوو” بە گشتیی، زیاتر لە 100 هەلی کارییان ڕەخساندبوو.
ئایا بەدوای هەلی پەیوەندی و بازرگانییەکاندا دەگەڕێیت؟ بۆچی بەشداری لە ئیڤێنتی تێدێکس نیشتمان ناکەیت؟ لە ساڵی 2018دا زیاتر لە شەش هەزار گەنجی خۆبەخشی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان کۆکردەوە.
حکومەتە بیانییەکان، کەرتی تایبەت و ڕێکخراوەکان بەرهەمهێنان دەکەن لە ناوچەکانى وەک عێراق کە تێیدا ڕێژەى کۆچی تێدایە بۆئەوەى گەنجان ژیانیان نەخەنە مەترسییەوە لەپێناو ژیانێکی باشترە لە دەرەوە، چەندین هەڵبژاردە هەن بۆ باشترکردنی ژیانت لەناو عێراق.
ئەگەر کەسێکی هەوڵدەر و ماندوونەناسی، دەکرێت شارەزایی ئەوەت هەبێت بەبێ بەجێهێشتنی عێراق سەرکەوتوو بیت. کۆچی نائاسایی پارەیەکی زۆری تێدەچێت، لەجیاتی پێدانی ئەو پارەیە بە قاچاخچییەکان، سەرباری مەترسی لەدەستدانی هەموو شتێک لە وڵاتێکی نەناسراودا، باشترە بازرگانییەکی بچوک لە وڵاتەکەی خۆتدا دروست بکەیت.
چەندین ڕێکخراو خولی هاوینە و پارە دەدەن بۆ کارکردن لەسەر پڕۆگرامەکان لە هەرێمی کوردستان کە تێیدا پارە بە بەشداربووان دەدرێت بۆ برەودان بە پڕۆژەکانیان، یاخود ڕاهێنانیان پێ دەکرێت لەسەر شارەزاییەکی نوێی یان دۆزینەوەى کار. ئەنجومەنى پەنابەرانی دانیمارکی ناوەندێکی پشتگیری هەیە بۆ ئەوانەى بەدوای هەلی کاردا دەگەڕێن لە هەولێر کە تەنها لە ساڵی 2015دا، هەلی کاری بۆ 10 هەزار کەس دابینکردووە. هەروەها ڕێکخراوی مێرسی کۆرپس پڕۆگرامی هەیە بۆ گەنجان کە بریتین لە خولی هاوینە و تەرخانکردنی بودجە بۆ پڕۆژەى بچوک.
کەسانى گەڕاوە بۆ عێراق دەتوانن سود لە داتابەیسی هەلی کاری ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی وەربگرن بۆ دۆزینەوەى هەلی کار، پڕۆگرامەکە ناوی (IOM MAGNET)ـە و خولی هاوینە و هەلی کار لەڕێگەى ماڵپەڕەکەیانەوە پێشکەشی کۆچبەرە گەڕاوەکانى کوردستانی عێراق دەکات.
ئەگەر خوێندن یان دروستکردنی بازرگانی خۆت هەڵبژاردەیەکی دروست نەبێت بۆ تۆ، هەلێکی بێشومار هەیە لە شارەکانى کوردستانی عێراق، هەرچۆنێک بێت، ئەو گەنجانەى لە گوند و شارۆچکەکاندا دەژین زۆر بە ئاسانی دەتوانن لە هەولێر و سلێمانی کار بدۆزنەوە تاوەکو بەرلین و لەندەن.