مەترسییەکان بۆ ژن و منداڵ
ڕێگای گەشتکردن بۆ ئەوروپا بۆ ژنان و منداڵان زۆر مەترسیدارترە.
زۆرێک لە ژنان و منداڵان توشی سوکایەتی و ئازاری جەستەیی دەبنەوە لە گەشتەکەیاندا وەک ئەشکەنجەدان، لاقەکردن، بە کۆیلەکردن و چەندین جۆری تری سوکایەتی دەرونی.
تەلەفۆن بۆ شارەزایانی کۆچکردنی ئێمە بکە تاوەکو زیاتر لەبارەى کۆچکردنەوە بزانیت
لە یەکشەممەوە بۆ پێنجشەممە (10ی بەیانی تاوەکو 6ی ئێوارە)
لە هەولێر و دهۆک: 07722037866 یان 07508369216
لە سلێمانی و هەڵەبجە: 07722037867 یان 07503613456
دەتوانیت لەڕێگەى واتسئەپ و ڤایبەر و کورتەنامەوە پەیوەندی بکەیت
سەرجەم پەیوەندییەکان بە نهێنی دەمێننەوە
کۆچکردنی نائاسایی زۆر مەترسیدارترە بۆ ژنان و کچان، زۆرجار قاچاخچییەکان هەوڵ دەدەن ژنان ناچار بکەن لە بەرانبەر خزمەتگوزارییەکاندا خزمەتی سێکسی بدەن، بەپێی توێژینەوەیەکی ساڵی 2017ی ڕێکخراوی یونیسێف، ژنان و منداڵان پشت بە سیستمی “لە نیوەی ڕێگا پارە دەدەم” دەبەستن (بەشێکی پارەکە لە ڕێگای کۆچ یان کاتی گەیشتن بە وڵاتی مەبەست دەدرێت)کە زۆرجار بەو کارە دەبنە قەرزاری قاچاخچییەکان و زیاتر دەبنە قوربانی سوکایەتی و چەوسانەوە.
ڕێگای سەرەکی کۆچکردن لە عێراقەوە بۆ ئەوروپا، وڵاتی تورکیایە کە تێیدا ژنان و کچان ڕوبەڕووی چەوسانەوە و بەکارهێنان دەبنەوە پێش ئەوەى بگەنە وڵاتی مەبەست. هەموو بابەتەکانى هاوسەرگیری زۆرەملێ، کۆلایەتی بەزۆری ناوماڵ و بازرگانیکردنی سێکسی تۆمارکراون کە ژنان و کچانی کۆچبەری عێراقی لە ڕێگای گەیشتن بە ئەوروپا توشیان بووە.
کاتێک کە دەگەنە ئەوروپا، زۆرێک لە ژنان ڕوبەڕووی هەراسانکردن و سوکایەتی دەبنەوە لە ناوەندەکانى پێشوازیکردن و گرتووخانەکان یان ئەو شوێنانەى کە کۆچبەر بە کاتی تێدا دەمێنێتەوە.
زۆرجار پێداویستییە تایبەتەکانى کۆچبەری مێینە دەستەبەر ناکرێن، بۆ نمونە، ژنێکی دووگیان بە ئەستەم دەستی بە ناوەندی تەندروستی و پشکنینی بەردەوام دەگات، ژیانێکی ناتەندروستیش مەترسییە جیاوازەکان بۆسەر ژنانی دووگیان زیاد دەکات.
منداڵی کۆچبەر زیاتر ڕوبەڕووی چەوسانەوە دەبێتەوە لە ڕێگای کۆچدا، چەندین حاڵەتی مردن، سوکایەتی، بەکارهێنان و چەوسانەوەى منداڵان تۆمارکراون لە ڕێگای ڕۆشتن بۆ ئەوروپا. لە توێژینەوەیەکی ڕێکخری کۆچی نێودەوڵەتی کە لەگەڵ چوار هەزار و 700 کۆچبەر لە ئیتاڵیا ئەنجام دراوە دەرکەوتووە کە 77%ی منداڵان وتوویانە بەبێ خواستی خۆیان دەستگیرکراون.
کاتێک منداڵێکی بێهاوەڵ دەگاتە ئەوروپا، ژمارەیەکیان ون دەبن، نیگەرانی ئەوەش هەیە کە ئەو منداڵە کۆچبەرانە دەبنە قوربانی دەستی ڕێکخراوە تاوانکارییەکان و مەترسی دەستدرێژی سێکسی و چەوسانەوەیان لەسەر هەیە.
ژنان و منداڵان ڕووبەڕووى مەترسى گەورەتر دەبنەوە لەسەر سنوورى نێوان بیلاروسیا و پۆڵەندا. زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە ئافرەتان منداڵیان بەبارچووە بەهۆى دۆخى دراپى سنوورەکانەوە، هەندێکى دیکەیان لەلایەن پاسەوانى سنوورەوە لە منداڵەکانیان جیاکراونەتەوە، و هەندێکی دیکەیان داخڵى نەخۆشخانە کراون.
زۆرێک لە ئافرەتان و منداڵان ناچاربوون کە لەدەرەوەى کامپەکاندا بخەون بەهۆى نەبوونى شێڵتەر، خۆراک، ئاو و چارەسەرى پزیشکى. منداڵێکى یەک ساڵەى سورى یەکێک بووە لەو ١٣ کەسەى کە بەهۆى سەرماوە گیانیان لەدەستداوە، بەپێى ئامارەکان تاوەکو تشرینى دووەمى ٢٠٢١.
زانیارى زیاتر وەربگرە لەبارەى ئەو مەترسییە جەستەییانەى ڕووبەڕووى کۆچبەران دەبێتەوە کاتێک بەشێوەیەکى نائاسایى کۆچ دەکەن لەڕێى ئەم لینکەوە.