مەترسییە جەستەییەکان

کۆچبەرانی عێراق بە چەندین ڕێگای مەترسیداردا هەوڵ دەدەن خۆیان بگەیەننە ئەوروپا؛ وەک خۆشاردنەوە لە بارهەڵگر و بەلەمەکاندا کە بەو شێوەیەش ڕوبەڕووی بەکارهێنان و چەوسانەوە و مەترسی جەستەیی دەبنەوە. قاچاخچییەکان هەمیشە بە کۆچبەران دەڵین کە گەشتکردن بۆ ئەوروپا سەلامەت و ئاسان دەبێت، بەڵام لە ڕاستیدا ئەوان کۆچبەران دەخەنە دۆخێکی زۆر مەترسیدار و پڕ لە چەوسانەوە و سوکایەتیپێکردن.

تەلەفۆن بۆ شارەزایانی کۆچکردنی ئێمە بکە تاوەکو زیاتر لەبارەى کۆچکردنەوە بزانیت
لە یەکشەممەوە بۆ پێنجشەممە (10ی بەیانی تاوەکو 6ی ئێوارە)
لە هەولێر و دهۆک: 07722037866 یان 07508369216
لە سلێمانی و هەڵەبجە: 07722037867 یان 07503613456
دەتوانیت لەڕێگەى واتسئەپ و ڤایبەر و کورتەنامەوە پەیوەندی بکەیت
سەرجەم پەیوەندییەکان بە نهێنی دەمێننەوە


لە گەشتەکەیاندا بۆ ئەوروپا، زۆرجار کۆچبەران دەخرێنە ناو بەلەمی نەشیاو و بچوکەوە، زۆرجار دەخرێنە ناو بەشێکی بارهەڵگرەکان کە جێگەی مرۆڤیشی تێدا نابێتەوە. بەپێی داتاکانی ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی، تەنها لە ساڵی 2018دا، زیاتر لە دوو هەزار کۆچبەر لە هەوڵەکانیاندا بۆ گەیشتن بە ئەوروپا خنکاون. لە ڕێگای وشکانیدا، زۆر کۆچبەر بەهۆی دوکەڵی بارهەڵگرەکانەوە خنکاون یان هەندێکیان لە نیوەی ڕێگا و پێش تەواوبوونی گەشتەکە بەجێهێڵراون.
زۆرجار لە گەشتەکەیاندا بۆ ئەوروپا، کۆچبەران لەلایەن قاچاخچییەکانەوە سوکایەتیان پێ دەکرێت و دەچەوسێنرێنەوە، ئەوان درۆ لەگەڵ کۆچبەراندا دەکەن و دەڵێن گەشتەکە سەلامەتتر و کورتترە لەچاو ڕاستییەکەى یان زۆرجار زیادەڕۆیی دەکەن لە ئەگەری وەرگرتنی مافی پەنابەری لە ئەوروپا.
قاچاخچییەکان بەوە ناسراون کە خەڵکی بە گروپە تاوانکارییەکان دەفرۆشن یان کۆچبەران دەڕفێنن و دواتر داوای سەرانە دەکەن یان زۆر لە خەڵک دەکەن کارێک بکەن دور لە خواستی خۆیان و پارەشیان پێ نادەن. زۆرجار ئەوان کۆچبەران دەڕفێنن و ئەشکەنجەیان دەدەن بۆئەوەى پارە لە خێزانەکانیان بستێنن. هەرکاتێک کۆچبەر لە خێزان و هاوڕێکانی جیادەبێتەوە، قاچاخچییەکە دەزانێت کۆچبەرەکە هیچ دەرفەتێکی نییە بۆ سکاڵا و بەرگریکردن لەو شتانەى کە ئەو دەیەوێت.
زۆرجار قاچاخچییەکان لە هەموو قۆناغێکدا داوای پارەى زیاتر دەکەن لە کۆچبەر، ئەگەر کۆچبەرەکەش پارەکەى نەبێت، ئەوە وای لێدەکەن وەک کۆیلە کار بکات بۆئەوەى بتوانێت پارەى قاچاخچییەکە بدات، زۆرجار پیاوان کاری جەستەییان پێ دەکرێت و ژنانیش کاری لەشفرۆشی.

لە ساڵی 2014ەوە، 17 هەزار و 482 کۆچبەر لەکاتی هەوڵدانیان بۆ تێپەڕبوون بە دەریای ناوەڕاستدا خنکاون، لە ساڵی 2017دا، لە هەر 100 کۆچبەرێک دوو کەسیان لە دەریاکەدا خنکاون، هاوکات ئۆپراسیۆنى کۆنتڕۆڵی سنوریش تێپەڕبوونی ئەو کۆچبەرانی سنوردارکردووە کە دەیانەوێت بە دەریاکەدا و بە بەلەم لە تورکیاوە بچن بۆ یۆنان.
تاوەکو سەرەتاکانى ساڵی 2019، هەڵمەتی گەڕان و ڕزگارکردنی یەکێتی ئەوروپا بە شێوەیەکی بەرچاوە کەمیکردبوو، هاوکات زۆرێک لە تیمی گەڕان و ڕزگارکەری ڕێکخراوە ناحکومییەکانیش وەستابوون بەهۆی بوونی بەربەستی یاسایی و کارگێڕی و تۆمەتبارکردنیان بە هاوکاریکردنی قاچاخچییەکان، ژمارەی کەشتییەکانى گەڕان و ڕزگارکردن بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیان کرد و کێشەیان بۆ دروستبوو.
هەروەها بەهۆی ڕێککەوتنی 2016ی نێوان تورکیا و یەکێتی ئەوروپاوە، دەبێت هەموو ئەو کۆچبەرانەی کە دەگەنە یۆنان بگەڕێنرێنەوە بۆ تورکیا، هەرچەندە ژیان لە تورکیا سەلامەتە، بەڵام پڕە لە ئاڵنگاری و کەسانی بیانی ناتوان دەستیان بە کار و خزمەتگوزارییە گشتییەکان بگات.

قاچاخچییەکان هەوڵدەدەن کۆچبەران بە تێپەڕبوون بە دەریای ڕەش لەنێوان تورکیا و ڕۆمانیا بگەیەننە ئەوروپا، ئەو ڕێگایە زۆر مەترسیدارە و چەندین ڕاپۆرتی میدیایی هەن کە بەلەمی کۆچبەران وەرگەڕاوە بەهۆی ناجێگیری کەشوهەواوە.

هەندێک لە کۆچبەران لەڕێگای دەریای ئیجەوە لە تورکیا دەیانەوێت بەرەو ئەوروپا بچن، لە مانگی ئابی 2018دا، دوو ژنی عێراقی و حەوت کچەکەیان بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمەکەیانەوە لە ئاوەکەدا خنکان.

دوای گەیشتن بە تورکیا، هەندێک لە کۆچبەران بەڵگەنامەى فەرمی وەردەگرن و هەندێکیش وەک کۆچبەرێکی نایاسایی لە وڵاتدا دەمێنێتەوە. بەپێی بەڵگەنامە نافەرمییەکان کە لە کۆچبەرە گەڕاوەکانەوە دەستکەوتووە، بەشێک زۆری ئەو کۆچبەرانەی لە تورکیا کاریان کردووە لەلایەن خاوەن کارەکەیانەوە چەوساونەتەوە، ئەوان لە دۆخێکی زۆر سەختدا کار دەکەن و هەندێجاریش پارەیان پێ نادرێت، هاوکات بەهۆی ئەوەى ئەوان بە ڕێگایەکی نایاسایی کار دەکەن، بۆیە دوودڵن سکاڵا و کێشەکانیان ببەنە لای پۆلیسی تورکیا.

هەزاران کۆچبەر – زۆرینەیان کوردى عێراقن – هەروەها لە وڵاتانى دیکەى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستەوە هەوڵیانداوە کە سنوورى بیلاروسیا ببڕن بۆئەوەى بپەڕنەوە بۆ وڵاتانى یەکێتى ئەوروپا لەسەر سنوورەکە پۆڵەندا، لیتوانیا و لاتیڤیا. لە بەرامبەردا، پاسەوانانى سنوورى پۆڵەندا و لیتوانیا کۆچبەرانیان بەزۆر دیپۆرت کردووەتەوە بۆ بیلاروسیا، بەبێ ئەوەى داواکارى پەنابەرێتییان هەڵسەنگێنن. زۆرێک لەو کۆچبەرانە لە دارستانەکاندا گیردەخۆن لەسەر سنوورى نێوان بیلاروسیا و پۆڵەندا بەبێ ئەوەى ئاو و خۆراکیان دەستکەوێت. 

کۆچبەران ڕووبەڕووى مەترسى سەختتر دەبنەوە لەماوەى مانگەکانى زستاندا بەهۆى ئەوەى کە زۆر دژوار و زۆر ساردە کامپەکان کراوەن لەسەر سنوورى بیلاروسیا و خزمەتگوزارى لەخۆگرتن و شێڵتەریان تێدانیە. لە پایزى ٢٠٢١دا، ژمارەیەک لە کۆچبەر لەسەر ئەو سنوورانەدا ڕەقبوونەتەوە کە لەهەوڵى پەڕینەوە بوون لەو سنوورانە.

ژنان و منداڵان لەناو ئەوانەدان لەو سنوورانە گیریان خواردووە. بۆ زانیارى زیاتر لەبارەى ئەو مەترسییانەى ڕووبەڕووى ژنان و منداڵان دەبێتەوە لەڕێگاى کۆچى نائاساییدا سەردانى ئەم لینکە بکە.

شەیری بکە

دوو هاوڵاتی فەڕەنسی بە تاوانی یارمەتیدانی کۆچبەران بۆ تێپەڕبوونیان بە دەربەندی ئینلگیزیدا زیندانیکران

دوو هاوڵاتی فەڕەنسی سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێنرا بە تاوانی یارمەتیدانی کۆچبەران بۆ تێپەڕبوونیان بە...
زانیارى زیاتر

سەدان کۆچبەر لەدژی دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران لە فڕۆکەخانەى پاریس خۆپیشاندانیان کرد

سەدان کۆچبەری نائاسایی لە فڕۆکەخانەى پاریسی پایتەخت لەدژى دیپۆرتکردنەوەى کۆچبەرانى نائاسایی دیکە...
زانیارى زیاتر

پۆلیسی دەریاوانی فەڕەنسا نۆ کۆچبەری دەستگیرکرد کە لە هەوڵدابوون بە دەربەندی ئینگلیزیدا بپەڕنەوە

ڕۆژی شەممە، 19ی ئایاری 2019، پۆلیسی دەریاوانی فەڕەنسا دەستیگرت بەسەر بەلەمێکى بچوکدا کە نۆ کۆچبەری تێدابوو و...
زانیارى زیاتر